محه‌مه‌د كه‌ربوولى سه‌ركرده‌ى سوننه له تویتێك، پێشبینى شكستى سه‌ردانه‌كه‌ى مسته‌فا كازمى و دیداره‌كه‌ى له‌گه‌ڵ دۆناڵد تره‌مپى سه‌رۆكى ئه‌مریكا ده‌كات وده‌ڵێ، “شانده‌كه به هه‌گبه‌ى به‌تاڵ ده‌چن و به هه‌گه‌به‌ى به‌تاڵیش دێنه‌وه”.
محه‌مه‌د كه‌ربوولى كه ئه‌ندام په‌رله‌مانی عێراقیشه، له تویتێك ئه‌مڕۆ نووسیویه‌تى، “پیاوى ده‌وڵه‌تى مكوڕه له‌سه‌ر رازیكردنى گه‌له‌كه‌ى، به‌ڵام پیاوى رێككه‌وت بایه‌خ به‌وه نادات”.
كه‌ربوولى پێیوایه سه‌ردانه‌كه‌ی شاندى عێراق شكست ده‌هێنێ، چونكه كازمى و حكوومه‌ته‌كه‌ى خۆیان له‌كارنامه‌كه‌یان دزیوه‌ته‌وه، ئه‌و ده‌ڵێ”پێچ و په‌نا له جێبه‌جێكردنى كارنامه‌ى حكوومه‌ت كه گه‌ڕانه‌وه‌ى ئاواره‌كان، ئاودانكردنه‌وه‌ى ناوچه‌كانیان له‌خۆ ده‌گرێت، له‌گه‌ڵ نارۆشنى ئه‌وانه‌ى دیارنیین و دۆسيه‌ى جورف سه‌خه‌ر و ده‌ركه‌وتنى دیارده‌ى ناده‌وڵه‌ت، هه‌موو ئه‌مانه وا ده‌كه‌ن هه‌گبه‌ى سه‌ردانه‌كه بۆ واشنتن به‌تاڵ بێت و به به‌تاڵیش دێنه‌وه”.
ئه‌مڕۆ مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق بۆ واشنتن به‌ڕێكه‌وت و چاوه‌ڕوان ده‌كرێ رۆژى پێنجشه‌مى داهاتوو له‌گه‌ڵ دۆناڵد تره‌مپى سه‌رۆكى ئه‌مریكا كۆببێته‌وه.