له دیمانه‌یه‌كى له‌گه‌ڵ ئاژانسێكى ئه‌مریكى، مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق ره‌تى ده‌كاته‌وه هیچ په‌یامێكى ئێران به ئه‌مریكا بگه‌ینێ و ده‌ڵێ، “ئێمه رۆڵى پۆسته‌چى ناگێڕین”.
دیمانه‌یه‌كى مسته‌فا كازمى له لایه‌ن ئاژانسى ئاسیۆشێتد پرێس بڵاوكراوه‌ته‌وه، له دیمانه‌كه‌دا باس له چه‌ند بابه‌تێكى هه‌نووكه‌یى و په‌یوه‌ندیدار به عێراقه‌وه ده‌كات.
له‌باره‌ى ئه‌وه‌ى ئایا چ په‌یامێكى ئێران به ئه‌مریكا ده‌گه‌ینێ؟ كازمى ره‌تى كردووه‌ته‌وه، له سه‌ردانه‌كه‌ى بۆ واشنتن ئه‌و رۆڵه بگێڕێ و ده‌ڵێ، “ئێمه رۆڵى پۆسته‌چى ناگێڕین”.
دواتر باس له هاوكارییه‌كانى ئه‌مریكا بۆ عێراق ده‌كات وده‌ڵێ، “ئێستا له‌ڕووى مه‌یدانییه‌وه عێراق پێویستى به هاوكارى سه‌ربازى ئه‌مریكا نییه، بۆیه هاوكارییه‌كان به‌گوێره‌ى بارودۆخه‌كه ده‌گۆڕێ”.
دواتر دووپاتى ده‌كاته‌وه كه هه‌ر چۆنێك بێت عێراق هێشتا پێویستى به ئه‌مریكایه.
سه‌باره‌ت به داواى خۆپێشانده‌ران وعێراقییه‌كان، كازمى له دیمانه‌كه دووپاتى كردووه‌ته‌وه، ئه‌وان پابه‌ندن به‌وه‌ى چاكسازى له دامه‌زراوه ئه‌منییه‌كانى عێراق بكه‌ن و لیژنه‌یه‌كیش به‌سه‌رۆكایه‌تى سه‌رۆك وه‌زیران پێكده‌هێنن بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى له دامه‌زراوه‌كانى ده‌وڵه‌تى عێراق.