پۆلیسی هەولێر: راپەرەکەی کرماشان خۆی کوشت

0

ئەسعەد مورادی

هونەرمەندێکی کوردی رۆژهەڵاتی کوردستان لە هەولێر گیانی لەدەستدا و گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر دەڵێت ”کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە”.

رێكخراوی هەنگاو بۆ مافەكانی مرۆڤ، کە زۆرتر هەواڵەکانی پەیوەست بە مافەکانی مرۆڤ لە رۆژهەڵاتی کوردستان بڵاو دەکاتەوە لە هەواڵێکدا دەڵێت، یەکێک لە هونەرمەندانی راپەری خەڵکی کرماشان، کە لە رۆژهەڵاتی كوردستان ناوبانگی پەیداكردبوو بەناوی سامان جرجیسی، لە رێگای بەکارهێنانی چەک لە هەولێر کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

لە لێدوانێی تایبەت بە نوچە، هۆگر عەزیز، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر، لەبارەی گیانلەدەستدانی ئەو هونەرمەندەی رۆژهەڵاتی کوردستان راگەیاند: ئەو هاونیشتیمانییەی خەڵکی رۆژهەڵاتی کورستان لە شەقامی 30 مەتریی شاری هەولێر کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە”.

گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر روونیشیدەکاتەوە، کە ئەو کەسە رۆژی چوارشەممەی رابردوو 12-8-2020، لەنێو ئۆتۆمبێل بە دەمانچە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە”.

سامان بێهفەر ناسراو بە سامان جەرجیس، بە تۆمەتی پرۆپاگەندە دژی نیزام (سیستەمی حکومەتی ئێران)لە ڕێگەی خوێندنی دوو گۆرانی ”سنە دژ” کە دوای گیان لەدەستدانی دەیان هاوڵاتی خەڵکی سنە بە هۆی ڕووداوێکی هاتووچۆی نێوان پاسێک و نەوت هەڵگرێک  و گۆرانی ”شەرمەندە” بۆ قوربانیانی بومەلەرزەی کرماشان، دەستبەسەر کراوە.

سامان جەرجیس سەرەڕایی چالاکی لە بواری  موسیقای ڕەپ، شێعریشی بە زمانی کوردی کەلهوڕی بۆ هونەرمەندە گۆرانی بێژەکانی کرماشانی ئامادە کردووە.

ئەو هونەرمەندە کوردە، ڕۆژی 26-ی جونی 2019، لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی کرماشان دەستبەسەر کراوە و چوارشەممەی حەفتەی ڕابردوو بنەماڵەکەی دوای یەک مانگ توانیبوویان چاویان پێ بکەوێت.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com