نوچە-ئاژانسەکان
سەرچاوەیەکی ئەمنی لە عێراق ئاشکرای دەکات، کە کاروانێکی سەربازی ئەمریکا گەیشتۆتە عێراق.
سەرچاوە ئەمنییەکە بە پێگەی اخبار العراق ی گوتووە، ئەم کاروانە سەربازیەی ئەمریکا لەسەر خاکی کوێتەوە بەرەو عێراق هاتووە.
سەرچاوەکە زانیاری زیاتر دەخاتەڕوو و دەڵێت، کاروانە سەربازییەکەی ئەمریکا، دوای گەیشتنی بە خاکی عێراق، بەرەو بنکەی سەربازی عەینولئەسەد هەڵکەوتوو لە پاڕیزگای ئەنبار بەرێ کەوتووە.
فڕۆکە شەڕکەرەکانی ئەمریکا تا گەیشتنی کاروانەکە بە بنکەی عەینولئەسەد، چاودیری دۆخی ئەمنی و سەربازی رێڕەوی کاروانەکەیان کردووە.
ئامانج لە هاتنی ئەم کاروانە و جێگیرکردنی لە بنکەی عەینولئەسەد ڕوون نییە.