ئەمریکا: ئێران پارە بۆ کوشتنی سەربازەکانمان تەرخان دەکات

0

نوچە-سی ئێن ئێن

کەناڵی سی ئێن ئێن بە بڵاوکردنەوەی هەندێک بەڵگە ئاشکاری دەکات، کە ئێران بە رێگەی یارمەتی دارایی و دانی پارە بە چەکدارانی تاڵیبان، هەوڵ بۆ کوشتنی سەربازانی ئەمریکا دەدات لە ئەفغانستان.

بە پێی ئەم بەڵگانە، کە وێنەیەکی ڕادەستی کەناڵی سی ئێن ئێن کراوە، ئێران پارەی داوە بە چەکدارانی تاڵیبان تاکوو سەربازانی ئەمریکا لە ئەفغانستان بکەنە ئامانج.

بە گوێرەی ئەم بەڵگانە، لە ساڵی ڕابردوودا لانی کەم شەش هێرش کراوەتە سەر هێزەکانی ئەمریکا لە ئەفغانستان.

ڕۆژانی ڕابردووش ڕوسیا بە هەمان پیلان تۆمەتبار کرا، بەڵام لە لایەن سەرۆکی ئەمریکا ڕەتکرایەوە، کە روسیا پارەی بە چەکدارانی تاڵیبان دابێت.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com