ئەمریکا فشار دەخاتە سەر کازمی

0

نوچە-اعربی الجدید

ڕۆژنامەیەکی قەتەری بە گێڕانەوە لە بەرپرسێکی باڵای هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا دەڵێت، ئەمریکا فشار دەخاتە سەر مستەفا کازمی، تاکوو لە بارەی ڕێککەوتنی ئاشتی نێوان ئیسرائیل و ئیمارات بێ هەڵوێست بێت.

سەعد موتەلبی، ئەندامی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا، کە نوری مالیکی سەرۆکایەتی دەکات، بە ڕۆژنامەی العربی الجدید ی گووتوە: لە لایەن ئەمریکا هەندێ فشار بۆ سەر سەرۆکوەزیرانی عێراق هەست پێدەکرێ، تاکوو بەغدا لە دژایەتی کردن یا خود ئیدانەکردنی رێککەوتنی ئیسرائیل و ئیمارات هەڵوێستی نەبێت.

ئەمە لە کاتێکدایە، کە هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا پێشتر ڕایگەیاندووە، کە سەرۆکوەزیران و سەرۆککۆمار دەبێ لەبارەی ئەم ڕێککەوتنە هەڵوێستی ڕوونیان هەبێت.

ڕۆژنامەکە ئاشکراشی دەکات، کە هاوپەیمانییەکانی سائیرون، دەوڵەتی یاسا، عێراقیە و نەسر، وێڕای دوو ڕێکخراوی دیکەی عێراقی، داوایان لە سەرۆککۆمار و سەرۆکوەزیران کردووە، لەبارەی ڕێککەوتنی ئاسایی کردنەوەی پەیوەندەکانی ئیسرائیل و ئیمارات، هەڵوێست وەربگرن و لە هەمان کاتیشدا داوای ڕوونکردنەوەیان کردووە لەم بارەوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com