دوو وەزیر بانگهێشتی پەرلەمان دەکرێت

0

ئەسعەد مواردی

بڕیاردەری لیژنەی دارایی له‌ پەرلەمانی کوردستان ر بۆ رایدەگەیەنێت، بۆ روونكردنەوە لەبارەی رێككەوتنی هەرێم و بەغدا، لە کۆبوونەوەی داهاتووی پەرلەمان دوو وەزیر ئامادە دەبن.

رۆژی شەممەی رابردوو (15-8-2020)، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا رێککەوتن لەسەر ناردنی 320 ملیار دینار بۆ موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان.
پێشتریش لەلێدوانێکی تایبەت، بە نوچە، شێروان میرزا، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق، لەم بارەیەوە گوتی ”ئەم رێککەوتنە دەبێتە بنەمایەک بۆ رێککەوتنی داهاتوو لەسەر شایستەداراییەکانی هەرێم لە بودجەی گشتی عێڕاق لە ساڵی 2021”.

لەلێدوانێکی تایبەت بە نوچە، محه‌مه‌د سه‌عده‌دین، بڕیاردەری لیژنەی دارایی له‌ پەرلەمانی کوردستان، راگەیاند: لەگەڵ باسكردن لە رێككەوتنی نێوان هەولێر و بەغدا، لیژنه‌ی دارایی و كاروباری ئابووریی ‌په‌رله‌مانی كوردستان كۆبووەوە، لە كۆبوونەوەی داهاتووشدا وەزیری دارایی و وەزیری هەرێم بۆ كاروباری بەغدا بەشداری دەكەن، ئەمەش بۆ پێدانی زانیاری لەسەر ئەو رێككەوتنەی هەولێر و بەغدا رۆژی 15-ی ئەم مانگە پێیگەیشتن.

محه‌مه‌د سه‌عده‌دین دەشڵێت “لیژنەكەمان پشتیوانی لە هەر رێككەوتنێك دەكات، کە ببێتە هۆكار بۆ ئەوەی موچەی فەرمانبەران بدرێت و مافی موچەخۆران و خەڵكی هەرێمی كوردستانی تێدا رەچاو كرابێت، ئێمە دەمانەوێ لە بودجەی ساڵی 2021، بەشی هەرێمی كوردستان بە دادپەروەرانە بدرێت، تاكو موچە بە تەواوی بدرێ و پڕۆژەكانیش دەستپێبكەنەوە”.

بڕیاردەری لیژنەی دارایی له‌ پەرلەمانی کوردستان جەختی كردەوە، ئەوان چاودێری خاڵە سنوورییەكان دەكەن و له ‌كۆبوونەوەكەشیاندا تاوتوێی دۆخی خاڵە سنوورییەكانی هەرێمی كوردستان و داهاتی ئه‌و خاڵه‌ سنوورییانه‌ كراوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com