ئیسرائیل، سعودیەش رازی دەکات

0

نوچە-ئاژانسەکان

سەرۆکوەزیرانی ئسیرائیل هەوڵەکانی بۆ بەکارهێنانی هەرێمی ئاسمانی سعودیە ئاشکرا دەکات.

ئەمڕۆ دووشەممە ١٧-ی ئاگۆست، بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، لە تویتێکدا ئاشکرای کرد، کە لەگەڵ سعودیە لە دانوستاندان، تاکوو گەشتە ئاسمانیەکانی ئیسرائیل و ئیمارات، بە رێگەی هەرێمی ئاسمانی ئەم وڵاتە ئەنجام بدرێت.

نەتانیاهۆ لە درێژەی تویتەکەیدا نووسیویەتی: ئەم بابەتە گۆڕانگاری لە ئابوری ئیسرائیل پێکدێنێ و پێشبینی گەشەی ئابوری بۆ هەر دوو وڵاتی ئسیرائیل و ئیمارات دەکەین.

ئەم تویتەی بنیامین نەتەنیاهۆ لە کاتێکدایە، کە ڕۆژی ڕابردوو ڕۆژنامەی ئیسرائیل هیوم نووسیبووی، کە سعودیە لەگەڵ گەشتە ئاسمانییەکانی ئیسرائیل لە هەرێمی ئاسمانی خۆی ڕەزامەندی دەربڕیوە.

هەفتەی ڕابردوودا بە نێوەندگیری دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا، ڕێککەوتنی ئاشتی و ئاسایی کردنەوەی پەیوەندییەکانی ئیسرائیل و ئیمارات واژۆ کرا.

لە لایەکی دیکەوە، ڕاوێژکاری باڵای حاکمی ئەبوزەبی گوتوویەتی، هاوڵاتیانی ئیسرائیلی لە دوای سێ مانگی دیکە ڕێگەیان پێدەدرێ بۆ گەشتوگوزار سەردانی ئیمارات بکەن و بۆ ئەم مەبەستەش هەرێمی ئاسمانی سعودیە بەکار دێنن.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com