كۆبوونه‌وه‌ى مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌كانى شیعه له ماڵى هادى عامرى سه‌رۆكى رێكخراوى فه‌تح رووبه‌ڕووى ره‌خنه ده‌بێته‌وه و ماڵپه‌ڕێكى عێراقى له‌سه‌ر سه‌ردانه‌كه ده‌ڵێ، “هه‌ڵه‌یه‌كى گه‌وره بوو”.
ئێواره‌ى رۆژى شه‌موو، مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق له ماڵى هادى عامرى سه‌رۆكى رێكخراوى به‌در كۆبووه‌وه، ئه‌وه‌ى جێى سه‌رنج بووه ته‌نیا سه‌ركرده‌ى عه‌سائیبى ئه‌هلى حه‌ق له كۆبوونه‌وه‌كه ئاماده نه‌بووه، ته‌واوى به‌رپرسانى تر‌ى شیعه ئاماده بوون.
عه‌سائیبش روونكردنه‌وه‌ى داوه و گوتوویه‌تى، هۆكارى ئاماده‌نه‌بوونى سه‌رۆكى عه‌سائیب كه قه‌یس خه‌زعه‌لییه، په‌یوه‌ندى هه‌ڵه‌ى هاوئاهه‌نگى كۆبوونه‌وه‌كه هه‌بووه و هیچ هۆكارێكى تر نییه.
ماڵپه‌ڕى به‌غداد پۆستى عێراقى ره‌خنه‌یه‌كى توندى له كازمى گرتووه و گوتوویه‌تى ئه‌و كۆبوونه‌وه‌ى كازمى هه‌ڵه‌یه‌كى گه‌وره بووه كه كردوویه‌تى، ئه‌مه‌یش هه‌ڵه‌ى یه‌كه‌م نییه به‌ڵكو له كاتى وه‌رگرتنى پۆسته‌كه‌یشى هه‌ڵه‌یه‌كى تر‌ى هاوشێوه‌ى كردووه كاتێك سه‌ردانى میلیشیاكانى حه‌شدى شه‌عبى كردووه.
راپۆرته‌كه بۆ سه‌رنجراكێشان باس له‌و نوێژه ده‌كات، كه كازمى له ماڵى عامرى كردوویه‌تى و ده‌ڵێ، “كازمى سه‌رۆكى حكوومه‌ت بوو ده‌یتوانێ داوا له لایه‌نه‌كان بكات له لاى ئه‌و كۆببنه‌وه، نه‌وه‌ك به‌خۆى بچێ و له ماڵى میلیشیاكان به نهێنى كۆببێته‌وه”.
به‌گوێره‌ى راپۆرته‌كه ئه‌و سه‌ردانه‌ى كازمى وه‌ك ئه‌وه بووه مۆڵه‌تیان لێ وه‌ربگرێ تا رێگه‌ى پێ بده‌ن سه‌ردانى واشنتن بكات، ئه‌وانیش داوایان لێكردووه پابه‌ند بێت به‌و بڕیاره‌ى كه په‌رله‌مانى عێراق بۆ ده‌ركردنى هێزه‌كانى ئه‌مریكا ده‌ریكردووه.