نوچە
فڕۆكه جه‌نگییه‌كانى ئه‌و ئەمریکا بۆردومانى خاڵێكى سوپاى سوریاى له رۆژئاوای كوردستاندا كرد و به‌هۆیه‌وه سه‌ربازێكى سورى كوژرا و دووانى دیكه‌ش برینداربون.
ئاژانسى “سانا”ى سورى بڵاویكردوه‌ته‌وه، سوپاى وڵاته‌كه‌یان رێگرى له كاروانێكى ئۆتۆمبێل و زرێپۆشه‌كانى ئه‌مریكا كردووه له حه‌سه‌كه و ناچارى كردوون بگه‌ڕێنه‌وه بنكه‌كه‌یان.
بەگوێرەی ئەو ئاژانسە کە سەربە رژێمی سوریایە، به‌هۆى ئه‌و رێگرییه‌وه، فڕۆكه ئه‌مریكییه‌كان بۆردومانى ئه‌و خاڵه‌ى سوپاى سوریایان كردووه و سه‌ربازێك كوژراوه و دووانى دیكه‌ش برینداربون.