ماڵپه‌ڕى كه‌ناڵى سكاى نیوزى عه‌ره‌بى بابه‌تێكى بڵاوكردووه‌ته‌وه و ره‌خنه له بارودۆخى ئه‌منى عێراق ده‌گرێ و ده‌ڵێ، وه‌زیره‌كان فه‌رمان له میلیشیاكان وه‌رده‌گرن نه‌وه‌ك مسته‌فا كازمى.
له بابه‌ته‌كه باس له خراپبوونى بارودۆخى ئه‌منى ده‌كات و ده‌ڵێ، “ئێستا وه‌زیران به فه‌رمانى میلیشیاكان كار ده‌كه‌ن، نه‌وه‌ك سه‌رۆك وه‌زیران، به‌رپرسان پابه‌ند نیین به یاسا به‌ڵكو پابه‌ندن به‌و فه‌رمانانه‌ى كه له چه‌كداره‌كانه‌وه ده‌رده‌چن”.
دواتر باس له‌وه ده‌كرێ له‌م خراپى باردۆخه‌دا ده‌وڵه‌ت بێ توانایه و مه‌رجه‌عه باڵاكانى شیعه‌یش بێده‌نگن، بۆ كوشتنى خه‌ڵك وهێرشكردنه سه‌ر داموده‌زگاكانى ده‌وڵه‌ت بارودۆخه‌كه‌یش خراپتر ده‌بێت.
ئه‌مه‌یش وایكردووه هۆزه‌كان بێنه ده‌نگ و ره‌خنه له باردۆخه‌كه بگرن، بۆیه ئه‌وان هه‌وڵ ده‌ده‌ن بۆ پاراستنى شار و شوێنه‌كانیان هێز دروست بكه‌ن.
به‌گوێره‌ى راپۆرته‌كه مه‌سنوور كه‌نعان كه پێشتر په‌رله‌مانتار بووه و یه‌كێكه له شێخه‌كانى هۆزى به‌نوته‌میم ڤیدیۆیه‌كى بڵاوكردووه‌ته‌وه و ده‌ڵێ، “حكوومه‌ت ناتوانێ هاووڵاتیانى بپارێزێ، بۆیه ئێمه پابه‌ندین و ناچارین هێزى چه‌كدارى دروست بكه‌ین بۆئه‌وه‌ى خه‌ڵكه‌كه‌ى خۆمان له گه‌نده‌ڵى و گه‌نده‌ڵكاران به‌كاربهێنین”.
جیا له هۆزه‌كان، وه‌ك دوێنێ بڵاوكرایه‌وه خۆپێشانده‌رانیش بیر له‌وه ده‌كه‌نه‌وه خۆیان چه‌كدار بكه‌ن و بۆئه‌وه‌ى له غافڵكوژى و تیرۆر خۆیان بپارێزن.