ئاساییكردنه‌وه‌ى په‌یوه‌ندى نێوان ئیسرائیل و ئیمارات لایه‌نه شیعه‌كان عێراق توڕه ده‌كات و داوا له به‌رهه‌م ساڵحى سه‌رۆك كۆمار و مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیران ده‌كه‌ن بێده‌نگ نه‌بن و هه‌ڵوێستیان هه‌بێت.
چه‌ندان لایه‌نى شیعه‌ى عێراق له دوو رۆژى رابردوودا، نیگه‌رانى خۆیان له رێككه‌وتنى ئاساییكردنه‌وه‌ى په‌یوه‌ندى نێوان ئیمارات وئیسرائیل ده‌ربڕیوه و له كاتێكدا سه‌رۆكایه‌تى حكوومه‌ت و سه‌رۆكایه‌تى كۆمار به ته‌واوى له بابه‌ته‌كه بێده‌نگن.
ئه‌مڕۆ میدیاكانى عێراق بڵاویان كردووه‌ته‌وه، بۆ ده‌ربڕینى پاڵپشتى بۆ فه‌ڵه‌ستین لایه‌نه‌كانى شیعه سه‌ردانى باڵوێزخانه‌ى فه‌ڵه‌ستین ده‌كه‌ن له عێراق. یه‌كێك له‌و كه‌سانه‌ى سه‌ردانى ئه‌و باڵوێزخانه‌یه‌ى كردووه هادى عامرى سه‌رۆكى رێكخراوى به‌در بووه و كه گوتوویه‌تى عێراقییه‌كان له‌گه‌ڵ فه‌ڵه‌ستینن.
وه‌ك ده‌رده‌كه‌وێ ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ى لایه‌نه‌كانى شیعه، دواى ئه‌و بروسكانه دێن كه له لایه‌ن ئه‌و حزبانه‌وه ئاراسته‌ى سه‌رۆك وه‌زیران و سه‌رۆك كۆمار كراون.
دوێنێ رۆژنامه‌ى عه‌ره‌بى جه‌دید ئاشكراى كرد بوو، هه‌ر یه‌كه له هاوپه‌یمانه‌كانى، فه‌تح، سائیروون، ده‌وڵه‌تى یاسا، عێراقییه، نه‌سر، چه‌ندان لایه‌نى تر، بروسكه‌یان به سه‌رۆك كۆمار و سه‌رۆك وه‌زیران كردووه و داوایان لێده‌كه‌ن له به‌رانبه‌ر رێككه‌وتنى ئیمارات و ئیسرائیل بێده‌نگ نه‌بن.
ئه‌وان ده‌ڵێن ده‌بێت عێراق هه‌ڵوێستێكى به‌هێزى هه‌بێت و ئه‌و رێككه‌وتنه به ناچاكى و پێشیلكردنى په‌یڕه‌وى كۆمكارى وڵاتانى عه‌ره‌بى و كۆنگره‌ى ئیسلامى بزانێ.