هاوپەیمانی فەتح داوای دەرکردنی باڵیۆزی تورکیا دەکات

0

نوچە-نینا نیوز

فازڵ فەتلاوی، جێگری سەرۆکی هاوپەیمانی فەتح دەڵێت، دەبێت بەغدا لە پێگەی هێزەوە مامەڵە لەگەڵ تورکیا بکات.

جێگری سەرۆکی هاوپەیمانی فەتح، لەبارەی هێرشەکانی تورکیا هەلوێستی توندی وەرگرت و گوتیشی: بەردەوام بوونی هێرشەکانی تروکیا نیشانەی لاوازی حکومەتی عێراقە و تورکیاش نابەرپرسانە لە دەستدرێژییەکانی بەرەدوامە.

بە گوتەی فەتلاوی، بەرەدوام بوونی هێڕشەکانی تورکیا جێی نائومێدییە. دەبێ هەرچی زووتر بەغدا باڵیۆزی خۆی بانگهێشت بکاتەوە و باڵیۆزی تورکیاش لە عێراق دەربکرێت.

فەتلاوی هەروەها خوازیاری کۆبوونەوەی نائاسایی پەرلەمانە لە بارەی ئەم هێرشانەی تورکیا.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com