بۆ هه‌ڵبژاردنى داهاتوو چه‌ند قه‌واره‌یه‌كى نوێ دامه‌زراون، به ئاشكرا بانگه‌شه بۆ رێبازى عه‌لمانییه‌ت ده‌كه‌ن له كاره‌كانیان و ده‌ڵێن حزبه‌كانى تر كه “ئایینین” ته‌نیا 15% جه‌ماوه‌رییان له عێراق ماوه.
بۆ به‌شداریكردن له هه‌ڵبژاردنى داهاتوو شه‌ش قه‌واره‌ى نوێ دامه‌زراون، به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیارییانه‌ى كه چالاكوانان و خۆپێشانده‌ران ئاشكرایان كردووه، ئه‌و قه‌واره سیاسییانه له ژێر كاریگه‌رى خۆپێشاندانه‌كانى ئه‌مساڵى عێراق دامه‌زراون، بیرۆكه‌كانى ئه‌وانیان هه‌ڵگرتووه.
له‌گه‌ڵئه‌وه‌شدا خۆپێشانده‌ران ده‌ڵێن تا ئێستا هیچ یه‌كێك له‌و قه‌وارانه راسته‌وخۆ نوێنه‌رایه‌تى خۆپێشاندانه‌كان ناكه‌ن.
ئه‌وه‌ى جێى سه‌رنج بێت یه‌كێك له‌و قه‌وارانه به ناوى “عێراق خێوه‌تمانه” خۆى راگه‌یاندووه و به‌شداربووانى ئه‌و قه‌واره نوێیه دووپات له‌سه‌ر عه‌لمانییه‌ت ده‌كه‌نه‌وه له كارى سیاسی‌یان.
عومه‌ر زیاد كه ئه‌ندامێكى ئه‌و قه‌واره‌یه‌یه ده‌ڵێ، “قه‌واره‌كه‌ى ئێمه عه‌لمانییه و هزرى عه‌لمانى به مانا ساده‌كه‌ى هه‌ڵگرتووه، ئه‌ویش جیاكردنه‌وه دین و دیندارییه له دامه‌زراوه‌كانى ده‌وڵه‌ت و ده‌سه‌ڵات”.
عومه‌ر باس له‌وه‌یش ده‌كات حزبه كلاسیكییه‌كان كه له 2003 وه ده‌سه‌ڵاتیان هه‌بووه ئێستا بێ جه‌ماوه‌ر و له 15% كه‌متر خه‌ڵكى عێراقییان له‌گه‌ڵه.
پێشتر حزبى تر له عێراق هه‌بووه بیركردنه‌وه‌ى عه‌لمانى هه‌بووه، به‌ڵام به راشكاوى گوزارشتیان له‌خۆیان نه‌كردووه به‌ڵكو به ناوى وه‌ك “لیبرالى” و “مه‌ده‌نى” خۆیان ناساندووه.