عزه‌ت شابه‌نده‌رى سیاسه‌تمه‌دارى ناسراوى عێراق له تویتێك ئاشكراى كردووه، به‌ر له سه‌ردانه‌كه‌ى بۆ ئه‌مریكا مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق پێشوازى له ئیسماعیل قائانى فه‌رمانده‌ى فه‌یله‌ق قودسى سوپاى پاسداران كردووه و گوێى له “په‌یامه نه‌رمه‌كانى گرتووه”.
عزه‌ت شابه‌نده‌ر له تویته‌كه‌ى ده‌ڵێ، “له كاتێكدا كه مووشه‌كانى كاتیوشا بۆ سه‌ر هێزه‌كانى ئه‌مریكا له بنكه‌ى تاجى و ناوچه‌ى سه‌وز نه‌وه‌ستاوه، كازمى پێشوازى له قائانى میوانى كردووه و گوێى له په‌یامه نه‌رمه‌كانى گرتووه، به‌ر له‌وه‌ى گه‌شتى یه‌كه‌م بۆ ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا ئه‌نجام بدات و له 20ى مانگ دیدارى تره‌مپ بكات”.
شابه‌نده‌ر كه به‌وه ناسراوه هه‌میشه له راگه‌یاندن نهێنى سیاسى ئاشكرا ده‌كات، روونى نه‌كردووه‌ته‌وه مه‌به‌ستى له “په‌یامه نه‌رمه‌كانى قائانى” چییه.
چونكه له‌ماوه‌ى دوو هه‌فته‌ى رابردوو باس له‌وه كراوه ئێران له رێى میلیشیاكانى هه‌وڵ ده‌دات په‌یام به كازمى بدات بۆئه‌وه‌ى داواى كشانه‌وه‌ى هێزه‌كانى ئه‌مریكا بكات.
جیا له‌وه‌یش ده‌گوترێ له‌وانه‌یه كازمى په‌یامى له لایه‌ن ئێرانه‌وه پێ بدرێت، بۆئه‌وه‌ى وه‌ك ناوبژیوانێك به ئه‌مریكاى بگه‌ینێ.