فڕۆکەیەکی سەربازی تورکیا لە دهۆک خرایەخوارەوە

0

نوچە

باڵی چه‌كداری پارتی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه‌) ناسراو به‌ هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل، (هه‌په‌گه) پێكانی دوو هێلیكۆپته‌ری سوپای توركیای له‌ ناوچه‌ی چارچه‌لا راگه‌یاند.

به‌گوێره‌ی زانیارییەکان، ئه‌و هێلیكۆپته‌ره‌ی خراوه‌ته‌ خواره‌وه‌، تایبه‌ت بوو به‌ گواستنه‌وه‌ی سه‌ربازانی سوپای توركیا، به‌ڵام تا ئێستا هیچ زانیارییه‌ك له‌باره‌ی زیانه‌ گیانییه‌كانی نه‌زانراون و لایه‌نی توركیاش هیچ هه‌واڵێكی له‌م باره‌یه‌وه‌ بڵاونه‌كردووه‌ته‌وه‌.

له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا باڵی چه‌كداری په‌كه‌كه‌ رایگه‌یاند: هێزه‌كانمان له‌ كاتژمێر 10:00ی به‌یانی دوێنێ له‌ ناوچه‌ی چارچه‌لا له‌ زنجیره‌ چیاكانی زاگرۆس له‌ نزیك سنووری هه‌رێمی كوردستان دوو فڕۆكه‌ی هێلیكۆپته‌ری جه‌نگیی سوپای توركیایان له‌ جۆری سیكۆرسكی كرده‌ ئامانج و هه‌ردووكیان پێكا”.

لە بەشێکی دیکەی بەیاننامەکەدا ئاماژهیان‌ به‌وه‌شداوه‌، کە دوای پێكانیان هێزه‌كانیان له‌ كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی یه‌كێكیان دڵنیا بوونه‌ته‌وه‌ و ئه‌وی دیكه‌شیان دوای پێكرانی ئاسمانی ناوچه‌كه‌ی به‌جێهێشتووه‌.

له‌ به‌یاننامه‌كه‌یاندا هاتووه‌ “دوای 10 خوله‌ك له‌ كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ هێلیكۆپته‌ری یه‌كه‌م، هێزه‌كانمان به‌دواداچوونیان كرد و بۆیان ده‌ركه‌وت، كه‌ دووه‌م هێلیكۆپه‌تریشیان پێكاوه‌ و به‌ ناچاری به‌ره‌و ناوچه‌ی گه‌ڤه‌ری سنووری پارێزگای جوله‌مێرگی باكووری كوردستان گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com