راوێژكاری مەكتەبی سیاسی یەكێتی، پەیامێكی بە پەلە ئاراستەی سەرۆكایەتی هەرێم دەكات
نوچە: تایبەت
دڵشاد عەبدولرەحمان راوێژكاری مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان، پەیامێك ئاراستەی سەرۆكایەتی هەرێم دەكات، لە پەیامەكەیدا داوای ئەوە دكات، كە رێ نەدرێت پێكهاتەكانی تری عێراق، كاندیدیان بۆ سەرۆكایەتی كۆمار هەبێت.
لە پەیامەكەیدا كە لە ئەكاوتنی تایبەتی خۆی، لە تۆڕی كۆمەلایەتی فەیسبوك بڵاوی كردۆتەوە، دڵشاد عەبدولڕەحمان راوێژكاری مەكتەبی سیاسی یەكێتی نووسیویەتی “ەکاتێكدا کەپۆستی سەرۆکی کۆمار بەپێی سازانی سیاسی بەر پێكهاتەی کورد کەوتوە ,نابێت هاوپەیمانی لایەنە سیاسیە کوردستانیەکان ڕازی ببێت کە ئە ندامی ەیچ پێكهاتەیەکی سیاسی لەپەرلەمانی عێراق خۆی کاندید بکات بۆ ئەو پۆستە”.
پەیامێكی بە پەلە بۆ سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان
لەکاتێكدا کەپۆستی سەرۆکی کۆمار بەپێی سازانی سیاسی بەر پێكهاتەی کورد کەوتوە ,نابێت هاوپەیمانی لایەنە سیاسیە کوردستانیەکان ڕازی ببێت کە ئە ندامی ەیچ پێكهاتەیەکی سیاسی لەپەرلەمانی عێراق خۆی کاندید بکات بۆ ئەو پۆستە ,دەکرێت کەسێك لە هەر پێكهاتەیەک بێت خۆی بپاڵئوێت بەمەرجێك ئەندامی ئەو گرووپە سیاسیانە نەبێت کە سازانیان لەگەڵ هاوپەیمانی کوردستانیدا هەیە ,ڕێگەدان بە پاڵاوتنی ئەندامانی لایەنەسیاسیە کانی ناوپەرلەمان جگە لە کورد زیادەڕەویە لەسەرمافێكی بەدەست هاتوی کورد ,کەنابێ ڕێگەی پێبدرێ .