نوچەنێت
ژمارەی توشبووان بە پەتای کۆرۆنا لە جیهان گەیشتە ٢١ملیۆن و ٨٠٨ هەزار و ٥٩٥ کەس.
بەپێی خشتەی ئەمڕۆ دووشەممە ١٧-٨-٢٠٢٠، لە سەرانسەری جیهاندا، ١٤ ملیۆن و ٥٠٢ هەزار و٥٩٨ کەس چاکبوونەتەوە. ٧٧٣ هەزار و ٢٦٧کەس لە سەرانسەری جیهان بە پەتای کۆرۆنا گیانیان لەدەست داوە.
ئەو وڵاتانەی زۆرترین تووشبوو و مردوویان بە پەتای کۆرۆنا تۆمارکردووە، بریتین لە ئەمریکا، بەرازیل، هیندستان، رووسیا، باشوری ئەفریقیا، پیرۆ، مەکسیک، کۆڵۆمبیا، چیلی، ئێران، ئیسپانیا، بەریتانیا، سعودیە، ئەرجەنتین، پاکستان، بەنگلادیش، ئیتاڵیا، تورکیا، ئەڵمانیا، فەرەنسا، عێراق، فلیپین، ئەندەنوسیا، کەنەدا، قەتەر، کازاخستان، ئیکوادۆر، بۆلیڤیا، میسر، ئیسرائیل، ئۆکرانیا، دۆمەنیکا و چین.