نوچە-ئاژانسەکان
رێکخراوی تاڵیبان، رۆژی یەکشەممە ١٦ی ئەگۆست، بەشێوەی یەک لایەنە دانوستانەکانی لەگەڵ دەوڵەتی ئەفغانستان هەڵوەشاندەوە.
لە بڕیارێکی یەک لایەنە و چاوەڕواننەکراودا، رێکخراوی تاڵیبان لە ڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت، لەگەڵ دەوڵەتی ئەفغانستان هیچ جۆرە گفتوگۆیەک ئەنجام نادەن.
ئەم ڕاگەیێندراوەی تاڵیبان لە کاتێکدایە، کە بڕیار بوو رۆژی یەکشەممە، شاندی دوو لایەن لە سەر مێزی دانوستان ئامادە بن.
تاڵیبان هەروەها دەڵێت، دەوڵەتی ئەفغانستان بە فەرمی ناناسێت.
هەڵوەشاندنەوەی پرۆسەی گفتوگۆکان لە کاتێکدایە، کە ڕۆژی هەینی ڕابردوو، مەرجی تاڵیبان بۆ ئازادکردنی ژمارەیەک لە چەکدارانی بەندکراوی لە لایەن دەوڵەتی ئەفغانستانەوە خرایە بواری جێبەجێکردنەوە.