شلیر سەعید
ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەڵێت، هبچ چارەسەرێكی دیكە نییە جگە لە ڕێكکەوتن لەگەڵ بەغدا بە پێی دەستور.
لەماوەی رابردوودا چەندین جار شاندی باڵای حكومەتی ھەرێمی كوردستان سەردانی بەغدای كرد، لەگەڵ كابینەكەی عەبدولمەھدی و كابینە تازەكەی كازمیش گفتوگۆی كردووه و له دوایین كۆبوونهوهشدا لێكتێگهیشتن له نێوان ههولێر و بهغدا راگهیهندرا، بەڵام ھێشتا نەگەیشتوونەتە رێكەوتنی كۆتایی، و ئێستا حكومەتی عێراق دەڵێت دەبێت چاودێری عیراقی بێنە خاڵە سنوریەكان و داهاتی ناوخۆی هەرێمیش نیوەی بۆ حكومەتی فیدڕاڵ بگەڕێتەوە .
لە لێدوانێكی تایبەتدا سەبارەت بە چارەسەر بۆ ڕێکكەوتنی هەرێم و بەغدا، د. موسەننا ئەمین، ئەندامی فراكسیۆنی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، بەنوچەی ڕاگەیاند: هبچ چارەسەرێكی دیكە نییە جگە لە ڕێكکەوتن لەگەڵ بەغدا بە پێی دەستور، دەستور دیاری كردوە دەبێت خاڵە گومرگیەكان بە هاوبەشی بەڕێوەببرێت و نیوەی داهاتەكە بۆ حكومەتی فیدراڵ بێت.
دكتۆر موسەننا ئەمین گوتیشی، عێراق و هەرێمیش دەبێت چارەسەری ئەو هەموو گەندەڵی و دزیە بكەن لە مەرزە سنوریەكان، كە بە دەیەها ملیۆن دۆلار مەزەندە دەكرێت و هەرێم ئەو داهاتانەی دێتە دەستی لەگەڵ بەغدا بەشيبكات تا بەغدا پارەی بۆ بنێریت، هەروەها چۆن هەرێم بەشی هەیە لە نەوتی بەسرا بەغداش بەشی هەیە لە نەوتی هەرێم ئەوە دەستنورە.
ئەندامەكەی فراكسیۆنی یەكگرتوو ئاماژەی بەوەشكرد، كە قوتی خەڵك گرنگە، نابێت ئارەزوو حوكمی بكات، دەبێت دەستور حوكمی بكات و هەركێشەك بێتە پێشەوە دەبێت بە پێی دەستور و یاسا چارەسەر بكرێن.
سەبارەت بە هۆكاری ئەو هەڵوێستەی كازمی بەرامبەر كورد، موسەننا ئەمین گوتی، عادل عەبدولمەهدی بە دۆست وەسف دەكرا و كازمی بە لایەنگیری كورد و دژە كورد نین، بەڵام دەبێ بە دەستور بجوڵێنەوە، چونكە دوای ئەوەی كازمی ویستی دەروازە سنوریەكان كۆنترۆڵ بكات لە بەسرا و ڕێگا لە دزی بگرێت، خێرا پێشنیاری ئەوەیان كرد، كە دەبێت بە پێی دەستور بجوڵێتەوە بەهەمان شێوە لێكۆڵینەوە لە دەروازەكانی هەرێمیش بكات.
موسەننا ئەمین جەختی كردەوە، لەسەر ئەوەی دەبێت هەرێم بَیتە ڕێكکەوتن لەگەڵ بەغدا ئەوكات ئێمەی كوردیش لە بەغدا قسەمان دەبێ و دەتوانین پشتگیری كورد بكەین، بەڵام بەمشێوە هەرچی بڵێن، دەڵێن دەبێت هەرێم بە پێی دەستور بجوڵێتەوە.