شلێر سەعید
بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی ھاتوچۆی کۆیە رایدەگەیەنێت، لە شاری كۆیە بۆ یەكەم جارە لەم جۆرە ترافیكە دابین بكرێت و ژمارەی ترافیك لایتەكان پێنج دانەیە چواریان بۆ ناوشاری کۆیە و ترافیکێک لە ناحیەی تەقتەق دەبێت.
بۆیەكەم جار لە قەزاى كۆیە ترافیک لەسەر شێوازی نوێی جیھانــی لە کۆیە و تەق تەق دادەنرێت و جگە لەدادنانی ترافیك لایت و ھێلکاری شەقام (بۆیاخ کردن) و دانانی ھێما و گادرێل بەربەستی راگر لە رێگای کۆیە ھەولێرئەنجام دەدرێت.
لە لێدوانێكی تایبەتدا سەبارەت بەدانانی ترافیك لە سنوری كۆیە، عقیدی ماف زاھر محمد غفور، بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی ھاتوچۆی کۆیە بە نوچەی ڕاگەیاند: رۆژی یەكشەممە 16-8-2020، لەگەڵ کۆمپانیای ”وەر”، سەرۆک و ئەندامانی لیژنەی تایبەت بە دانانی ترافیک لەسەر شێوازی نوێی جیھانــی لە کۆیە و تەق تەق كۆبووینەوە و جگە لەدادنانی ترافیك لایت و ھێلکاری شەقام (بۆیاخ کردن) و دانانی ھێما و گادرێل بەربەستی راگر لە رێگای کۆیە ھەولێرئەنجام دەدرێت.
عەقیدە ماف زاهر محمد گوتیشی، لەم ڕۆوە رێگاکە دەخرێتە سەر کۆمپیۆتەر و کاری لەسەر دەکرێت و پێویستە ئەو پرۆژەیە لەماوەی 200 سەد رۆژ جێبەجێ بکرێت و كۆمپانیا دەستبەكارەكانی بكات.
بەڕێوەبەری هاتوچۆی كۆیە ئاماژەی بەوەشكرد، كە لە شاری كۆیە بۆ یەكەم جارە لەم جۆرە ترافیكە دابین بكرێت و ژمارەی ترافیك لایتەكان پێنج دانەیە چواریان بۆ ناوشاری کۆیە و ترافیکێک لە ناحیەی تەقتەق دەبێت.