نوچە-ئاژانسەکان
لیندسی گراهام، سیناتۆری ناسراوی کۆماریخواز، بەرامبەر بە بڕیاری ئەنجومەنی ئاسایش سەبارەت بە درێژنەکردنەوەی گەمارۆکانی چەک بۆ سەر ئێران بە توندی هەڵوێستی وەرگرت.
گراهام لە تویتێکدا نووسیویەتی: دەنگی نەرێنی ئەنجومەنی ئاسایش نە تەنها هەڵەیەکی گەورە بوو، بەڵکوو مەترسی شەڕ لەگەڵ ئێرانی زیاتر کردووە، چون ئێران دەستی کراوەیە بۆ کڕینی چەک و بەهێزکردنی جبەخانەی خۆی.
گراهام هەروەها دەڵێت، ئێران گەورەترین پشتیوانی تیرۆریزمی نێودەوڵەتییە لە ئاستی جیهاندا. بڕیارەکەی ئەنجومەنی ئاسایش رێگەی بۆ شەڕێکی ناوچەیی خۆش کردووە، لە ڕاستیدا بڕیارەکەی ئەنجومەنی ئاسایش گەمژانە بوو.