پەرلەمانتارێک: زۆرینەی قەرزەکە بۆ موچە بوو

0

ئەسعەد موردی

بڕیاردەری لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق رایدەگەیەنێت، زۆرینەی ئەو قەرزەی حکومەتی عێراق کردی بۆ موچە بوو. دەشڵێت ”تەنانەت وەرگرتنی قەرزەكەش روون نییە، بۆیە كار بۆ ئەوە دەكەین لێپرسینەوەی بەرپرسانی وەزارەتی دارایی بكەین”.

بەهۆی قەیرانە یەک لە دوای یەکەکانەوە و گەندەڵی و کێشەی تائیفی لە بەڕێوەبردنی حکومڕانی لە عێراقدا، لە ئێستادا عێراق ناچارە بۆ دابین ردنی موچەی فەرمانبەرانی پەنابباتە بەر قەرزی ناوخۆیی و دەرەکی.

مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق، لە لێدوانێکیدا لە بارەی ئابووری عێراقەوە رایگەیاند ”عێراق شتێکی نییە بە ناوی ئابووری، ئەوەی هەیە تەنیا فرۆشتنی نەوتە”.

لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچە د. ئەحمەد سەفار، بڕیاردەری لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق، لەبارەی قەرزەکانی عێراق راگەیاند: لە پەرلەمانی عێراق بەم دواییانە یاسایەک دەرچوو، کە بەهۆیەوە حکومەت بڕی 15 تریلیۆن دینار و پێنج ملیار دۆلاری دیکەی قەرز کرد. هەروەها پێش دەرچوونی یاساکە، حکومەتی عێراق 25 ملیار دۆلار قەرزی دەرەكی و 40 تریلیۆن دیناریش قەرزی ناوخۆیی لەسەر بوو. دەرکردنی یاساکە بۆ وەرگرتنی قەرزی ناوخۆیی و دەرەکی بەناچاری و لە پێناو بەرژەوەندیی فەرمانبەراندا دراوە، چونکە زۆرینەی پارەکە بۆ موچەی فەرمانبەران تەرخان کراوە.

بڕیاردەری لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق ئاماژەی بەوەشدا، وەزارەتی دارایی هیچ راپۆرتێكیشی پێشكەشی پەرلەمان نەكردووە، تەنانەت وەرگرتنی قەرزەكەش روون نییە، بۆیە كار بۆ ئەوە دەكەین میواندارێتی و لێپرسینەوەی بەرپرسانی وەزارەتی دارایی بكەین، تاوەكو بزانین چی خەرج كراوە و قەرزەكانی  سەر عێراق بە چی گەیشتووە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com