ته‌نیا له 24 كاتژمێردا میلیشیاكانى شیعه سێ جار هێرشیان كرده سه‌ر هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى له عێراق، رۆژنامه‌یه‌ك ده‌ڵێ فشارى ئه‌وان به ئامانجى ئه‌وه‌یه مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیران داوا له ئه‌مریكا بكات هێزه‌كانى بكێشێته‌وه، كه‌چى نازانن بابه‌تى كشانه‌وه‌كه له به‌رنامه‌ى كازمى و واشنتن نییه.
ماڵپه‌ڕى كه‌ناڵى جه‌زیره له راپۆرتێكدا باسى له‌وه كردووه، دوێنێ شه‌موو سێ جار هێرش كرایه سه‌ر هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى له عێراق.
به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیارییانه‌ى جه‌زیره و چه‌ندان میدیاى تر بڵاویان كردووه‌ته‌وه، یه‌كێك له هێرشه‌كان به دوو مووشه‌ك بووه كه ئاراسته‌ى سه‌ربازگه‌ى تاجى كراوه، دووه‌میان ته‌قاندنه‌وه‌ى بۆمبی چێنراو بووه به كاروانه‌كانى ئه‌مریكا له شارى ناسریه، سێیه‌م هێرشیش له رێگاى نێوان به‌سره و ناسریه بووه ئه‌ویش هه‌ر به بۆمبى چێنراو بووه.
هه‌رچه‌نده وه‌ك سه‌رچاوه فه‌رمییه‌كان باسیان كردووه، له‌م هێرشانه هیچ زیانێكى ئه‌وتۆ نه‌بووه، به‌ڵام وه‌ك تێبینى ده‌كرێت میلیشیاكانى شیعه كه هه‌میشه به ئه‌نجامدانى ئه‌و هێرشانه تۆمه‌تبار ده‌كرێن، هێرشه‌كانیان چڕ كردووه‌ته‌وه.
رۆژنامه‌ى “عه‌ره‌ب” گوتوویه‌تى هه‌ر چه‌نده واده‌ى سه‌ردانه‌كه‌ى مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق بۆ واشنتن نزیك ده‌بێته‌وه، ئه‌وا هێرشى میلیشیاكان چڕتر ده‌بێته‌وه، به ئومێدى ئه‌وه‌ى فشار بخه‌نه سه‌ر كازمى تا له واشنتن داواى كشانه‌وه‌ى هێزه‌كانى ئه‌مریكا بكات.
به‌گوێره‌ى زانیارییه‌كانى عه‌ره‌ب ئه‌و هه‌وڵه‌ى شیعه‌كان بێئاكامه، چونكه كشانه‌وه‌ى هێزه‌كانى ئه‌مریكا له به‌رنامه‌ى كازمى و واشنتن نییه. رۆژنامه‌ى عه‌ره‌ب وه‌ك به‌ڵگه ئاماژه بۆ لێدوانێكى كینیس ماكینزى فه‌رمانده‌ى فه‌رمانده‌یى ناوه‌ندى سوپاى ئه‌مریكا ده‌كات كه چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر گوتوویه‌تى، ئه‌مریكا و هێزه‌كانى هاوپه‌یمانى ناتۆ بۆ ماوه‌یه‌كى دوور له عێراق ده‌مێننه‌وه.