سەمیر هەورامی ئامانجی گفتوگۆکان دەخاتەڕوو

0

شلێر سەعید 

 گوتەبێژی جێگری سەرۆك وەزیران رایدەگەیەنێت، گفتوگۆكان لە نێوان هەرێم و بەغدا بەردەوامیان دەبێت، بۆئەوەی ڕێكەوتنێكی درێژخایەنتر ڕێكبخرێت، بەتایبەتی، كە حكومەتی عیراق لە ئایندەكی نزیكدا پڕۆژە یاسای بودجەی 2021 ئامادە دەكات.

له‌ په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا مه‌سروور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و مسته‌فا كازمی سه‌رۆكی حكوومه‌تی عێراق رێككه‌وتنێكی سه‌ره‌تاییان كردووه‌ بۆیه‌ به‌غدا بڕی 320 ملیار دینار ره‌وانه‌ی هه‌رێم ده‌كات

هەروەها تا ئێستا یەكلایی نەكراوەتەوە ئایا دابەشكردنی مووچە بە چ شێوازێك بێت ئایا وەك مووچەی مانگی دوو لێبڕین بەرێژەی 21% بۆ زۆربەی فەرمانبەران‌ و بۆ مووچەی پلە باڵاكانیش بەرێژەی 50% دەبێت یاخود گۆڕانكاری بەسەردا دێت، بەڵام بە پێی سەرچاوەكان هەوڵی زۆر هەیە تا لێبرینی 21% نەمێنی تەنها لێبڕینی 50%ی موچەی پلە باڵاكان ببڕدرێت. 

بەپێی بەدواداچوونەكان حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ دابەشكردنی مووچە، مانگانە پێویستی بە نزیكەی 890 ملیار دینارە و لەم كاتەدا حكومەت ئەو بڕەی لەبەردەست نییە.

لە لێدوانێكی تایبەتدا سەبارەت بە ناردنی 320 ملیار دینار، سەمیر هەورامی، گوتەبێژی جێگری سەرۆك وەزیران، بەنوچەی ڕاگەیاند: بڕیارە حكومەتی عێراقی ئەم هەفتەیە بڕی 320 ملیار دینار بۆ هەرێم بنێرێت، پاش گفتوگۆكانی وەفدی دانوستكاری حكومەتی هەرێمی كوردستان بە سەرۆكایەتی قوباد تاڵەبانی و هەوڵەكانی سەرۆكی حكومەت كاك مەسرور و سەرۆكی هەرێم كاك نیچیرڤان، حكومەتی عێراقی بڕیاریدا بڕی 320 ملیار دینار  بۆ هەرێم بنێرێت.

گوتیشی، گفتوگۆكان لە نێوان هەرێم و بەغدا بەردەوامیان دەبێت، بۆ ئەوەی ڕێكکەوتنێكی درێژخایەنتر ڕێكبخرێت، بەتایبەتی، كە حكومەتی عیراق لە ئایندەكی نزیكدا پڕۆژە یاسای بودجەی 2021 ئامادە دەكات و دواتر دەنێردرێتە پەرلەمانی عێراق تا پەسەند بكرێت.

سەمیر هەورامی ئاماژەی بەوەشدا، كە هەوڵی ئەوان وەك حكومەتی هەرێمی كوردستان بەردەوامن تا ماف و شایستە داراییەكان لەم پڕۆژە یاسایە جێگیر بكەین، تا ساڵی ئایندەش ئەو كێشانە نەیەتەوە رێمان و كێشەی دارایی بن بڕبكرێت.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com