گۆڤارى ناشناڵ ئینته‌ریستى ئه‌مریكى له راپۆرتێكدا ده‌ڵێ، ده‌بێت ئه‌مریكا پاڵپشتى جوڵانه‌وه‌ى ژنانى عێراق بكات، كه له مانگى ئۆكتۆبه‌رى رابردوو له‌گه‌ڵ خۆپێشاندانه‌كان دروست بووه، چونكه به بڕواى گۆڤاره‌كه ژنان ده‌توانن عێراق به‌ره‌و چاكسازى راسته‌قینه ببه‌ن.
راپۆرته‌كه باس له‌وه ده‌كات له مانگى ئۆكتۆبه‌ر “تشرینى یه‌كه‌م”ى رابردوو كاتێك خۆپێشاندان له دژى گه‌نده‌ڵى له عێراق دروست بووه، یه‌كێك له سیما دیاره‌كانى ئه‌و خۆپێشاندانه ئه‌وه‌یه ژنان تێیدا به‌شدارن، ئه‌وانیش داواى چاكسازى ده‌كه‌ن.
دواتر گۆڤاره‌كه دووپاتى ده‌كاته‌وه، پێشكه‌وتنى راسته‌قینه له عێراق نایه‌ته ئاراوه ئه‌گه‌ر ژنان مافى خۆیان به‌ده‌ست نه‌هێنن، بۆیه ده‌بێت ئه‌مریكا پاڵپشتى ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه‌ى ژنان بكات كه داواى چاكسازى راسته‌قینه ده‌كه‌ن و نایه‌وێ چیتر ده‌سه‌ڵات به ده‌ست چه‌ند سه‌ركرده‌یه‌كى پیاو بێت كه وڵاته‌كه‌یان به ده‌ست گه‌نده‌ڵییه‌وه ده‌ناڵێنێ.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا گۆڤاره‌كه ده‌ڵێ، ده‌بێت ئه‌مریكا به وریایى هه‌ڵسوكه‌وت بكات و به شێوه‌یه‌كى راسته‌قینه كار له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته بكات، چونكه چه‌ند كێشه‌یه‌ك هه‌یه، له‌وانه داواى ده‌ركردنى هێزه بیانییه‌كان ده‌كرێت، دووه‌م ره‌وتێكى ئاینى توند هه‌یه دژ به به‌شداربوونى ژنان له كاروبارى گشتى و سێیه‌میش رێژه‌ى ژنان له به‌شداربوون له دامه‌زراوه‌كان كه‌مه كه ناگات به 15%.
ئه‌و گۆڤاره پێیوایه ئه‌مریكا تواناى ئه‌وه‌ى هه‌یه هاوكارى ژنانى عێراق بكات، له میانه‌ى هاوكارى دیپلۆماسى هێمن، كاركردن له‌گه‌ڵ سه‌ركرده ژنه‌كانى حكوومه‌ت و رێكخراوه‌كانى پاڵپشتى ژنان له ناوخۆى عێراق و پێدانى ره‌وایه‌تى و متمانه‌ى زیاتر به كاره‌كانیان.