پیاوەکان زۆرتر لە مەترسی تووشبووندان

0

نوچە: ئاژانسەکان

پەتای کۆرۆنا لە زۆر ڕووەوە کاریگەری هەیە لە سەر ژیان و تەندروستی مرۆڤەکان.

لە کاتێکدا زۆریەک لە تووشبووان نیشانەکانی تووشبوونیان پێوە دیار نییە، بەبێ هیچ دڵەڕاوکێیەک درێژە بە ژیانی ئاسایی خۆیان دەدەن. دەستەیەکی دیکە ئەو کەسانەن دوای تووشبوونیان، لە مەترسی مردن ڕزگاریان بووە. دەستەی سێهەم ئەو کەسانەن، کە بەهۆی نەخۆشی پێشووتر و تەمەنی زۆر، گیانیان لەدەستداوە.

قەڵەوی و زۆر بوونی کێشی لەش، ئەگەرچی پێشتر دەگوترا لە پیاوان و ژنان بە یەک ڕادە کاریگەری دادەنێ، بەڵام توێژینەوەیەکی نوێ ئەم گریمانەیئە ڕەدتەکاتەوە و نیشانی دەدات، کە پیاوانی قەڵەو بە بەراود لەگەڵ ژنان، ڕاستەوخۆ و بە شێوەیەکی زۆرتر لەگەڵ مەترسی تووشبوون بە پەتای کۆرۆنا بەرەوڕوون.

ئەم توێژینەوەیە، کە لە ویلایەتی کالیفۆنیا ئەنجام دراوە و پشکنین بۆ ٧٠٠٠ کەس کراوە، نیشانی دەدا، کە ئەو پیاوانەی، کە قەڵەون ڕاستەوخۆ تووشی پەتای کۆرۆنا دەبن.

لەمبارەوە توێژینەوەیەکی دیکە لە ویلایەتی کارۆلینای باکور ئەنجام داوە و بە گوێرەی ئەنجامی توێژینەوەکە، ڤاکیسن بۆ کەسانی قەڵەو نابێتە چارەسەر یان بە واتایەکی تر کاریگەری کەمتری هەیە لە سەر ئەو کەسانەی، کە کێشی لەشیان زۆرە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com