زانیاری لە بارەی شەپۆلی دووەمی کۆرۆنا

0

نوچە: ئاژانسەکان

بەرپرسانی تەندروستی ئێران زانیاری نوێ لەبارەی کاریگەری و تایبەتمەندییەکانی شەپۆلی دووەمی کۆرۆنا بڵاو دەکەنەوە، کە ئەم وڵاتەی گرتۆتەوە.

سەرۆکی ژووری بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئێران لەم بارەوە دەڵێت: خێرایی و بەهێزی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە شەپۆلی دووەم، سێ تا نۆ بەرابەری ئەم ڤایرۆسەیە، کە لە شەپۆلی یەکەمدا بڵاوبووەوە.

بە گوتەی عەلی ڕەزا سولەیمانی، سەرۆکی ژووری بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا، شەپۆلی دووەمی ئەم پەتایە بە ڕادەیەک خێرا و بەهێزە، کە کەسانی تەمەن خواریش تووش دەکات، بە تایبەت دەبێ وریای دۆخی تەندروستی منداڵان بین.

سولەیمانی دەشڵێت، نابێ فریوی شەپۆلی یەکەم بخۆین، هەر چۆنێک بێت لە شەپۆلی یەکەم خەڵکەکە بە ڕادەیەک ڕەچاوی رێنماییە تەندروستییەکانیان کردووە، بەڵام کاریگەری شەپۆلی دووەم بە بەراورد لەگەڵ شەپۆلی یەکەم زۆرترە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com