سەرۆکی لوبنان: دەستم لە کارنەکێشاوەتەوە

0

نوچەنێت

سەرۆکی لوبنان رەتیدەکاتەوە دەستی لەکارکێشابێتەوەو دەڵێت: شتیوا لە ئارادانییە.

رۆژی ٤-٨ تەقینەوەیەکی گەورە لە بەندەری لوبنان رویدا، بووە هۆی کوژرانی ١٧١کەس و برینداربوونی شەش هەزار کەس.

دوای ئەم تەقینەوەیە چەند وەزیرێکی کابینەی حکومەتی لوبنان داتیان لە کارکێشایەوە، دەنگۆی ئەوەهەبوو کە تەواوی کابینەکە بە سەرۆکی حکومەتەوە دەست لە کاردەکێشنەوە، بەڵام سەرۆکی لوبنان لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ تەلەڤیزیۆنی (BFMTV)ـی فەرەنسی، رەتیکردەوە دەستی لەکاربکێشیتەوە.

میشیل عون ئاشکرای دەکات، کە شارەزایانی فەرەنسی و FBIـی ئەمەریکا لە لێکۆڵینەوەکاندا لەگەڵیانن و لەڕووی تەکنیکییەوە یارمەتییان دەدەن.

دوای تەقینەوەکە لوبنانییەکان دەستیان بە خۆپیشاندان کرد و داوای دەستلەکارکێشانەوەی بەرپرسان دەکەن، یەکێک لەو بەرپرسانەش میشێل عون، سەرۆکی لوبنانە، دەڵێت: خەڵک پێم دەڵێن باوکی خەڵك بۆیە من بۆ هەموو داواکارییەک لەگەڵیانم.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com