نوچەنێت
بەمەبەستی دابەشکردنی موچەی مانگی ئازار، بڕیارە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران پێشبخرێت.
بەپێی زانیارییەکان، بڕیارە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران پێشبخرێت و بخرێتە سبەی دووشەممە، ١٦-٨-٢٠٢٠، بۆئەوەی زووتر دەست بە دابەشکردنی موچەی مانگی ٣-٢٠٢٠، بکرێت.
لە کۆبوونەوکەەدا بڕیار لەسەر چۆنێتی دابەرشکردنی مەچە دەدرێت، کە ئایا وەك موچەی مانگی دوو لێبڕین بەرێژەی ٪٢١ بۆ زۆربەی فەرمانبەران و بۆ موچەی پلە باڵاكانیش بەرێژەی ٪٥٠دەبێت یاخود گۆڕانكاری بەسەردا دێت.
بەپێێ زانیارییەکان، ئێستا حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕی ٧٢٠ ملیار دیناری بۆ دابەشکردنی موچەی فەرمانبەران لەبەردەستە، بەڵام هێشتا ناتوانرێ موچەی مانگێك بەبێ لێبڕین دابەشبكرێت، چونكە حكومەتی هەرێمی بۆ دابەشکردنی موچەی تەواو مانگانە پێویستی بە نزیكەی ٨٩٠ ملیار دینارە.