هاوپەیمانی عراقیون: ئەمریکا بەڵێنی داوە

0

نوچە-ئاژانسی هەواڵی عێراق

هاوپەیمانی عراقیون، سەبارەت بە سەردانەکەی مستەفا کازمی بۆ واشنتۆن هەڵوێستی وەرگرت.

«حسن فدعم»، نوێنەری هاوپیەمانی عراقیون، ئەمڕۆ شەممە ١٥-ی ئەگۆست، لەبارەی سەردانەکەی مستەفا کازمی بۆ واشنتۆن، کە بڕیارە ٢٠-ی مانگ ئەنجام بدرێت، گوتی: ئەم سەردانە لە زۆر ڕووەوە گرینگە و خاڵی وەرچەرخانە لە پەیوەندییەکانی بەغدا و واشنتۆن.

نوێنەری هاوپەیمانی عراقیون جەختیشی کردەوە، کە هەر جۆرە پەیوەندییەک لەگەڵ ئەمریکا، دەبێ لە سەر بنەمای هاوسەنگ و رێزی بەرامبەر بێت.

بە گوتەی فدعم، ئەمریکا لە جیهاندا وڵاتێکی گەورە و زلهێزی جیهانە و دەتوانێ یارمەتیدەر بێت لە پەڕینەوەی عێراق لەو قەیرانانەی، کە بەرۆکی گرتووە.

ئەم ئەندامەی هاوپەیمانی عراقیون ئەوەشی خستەڕوو، کە واشنتۆن بەرامبەر بە عێراق بەڵێنی داوە و ئەم بەڵێنانەش بە پێی ئەو ڕێککەوتنانەن، کە لە نێوان بەغدا و ئەمریکا واژۆ کراون.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com