پەرلەمانی عێراق هەڵوێستی وەرگرت

0

نوچە-المعلومە

لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پەرلەمانی عێراق، لە بارەی ڕێککەوتنی ئاشتی و ئاسایی بوونەوەی پەیوەندییەکانی ئیسرائیل و ئیمارات هەڵوێستی وەرگرت.

عامز الفایز، ئەندامی لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پەرلەمانی عێراق لەم بارەوە گوتی، ڕێککەوتنی ئاشتی نێوان ئەبوزەبی و تەل ئەبیب، خەیانەتە بە ئامانجی فەلەستینییەکان. ئەم ڕێککەوتنە رێگەی بۆ پەیوەندی وڵاتانی دیکەی عەرەبی لەگەڵ ئیسرائیل فەراهەم دەکات.

بە گوتەی فایز، لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پەرلەمان لە بارەی ئەم ڕێککەوتنە شەرمێونانە کۆدەبێتەوە و هەڵوێستی لەبارەوە دەگرێت.

فایز هەروەها ڕەخنە لە بێ هەڵوێستی و بێدەنگی کابینەی حکومەت سەبارەت بەم ڕێککەوتنە دەگرێت.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com