زانیاری نوێ لە بارەی پێکهاتەی شاندەکەی عێراق

0

نوچە-الاخباریە

ڕاوێژکاری سەرۆکوەزیرانی عێراق، زانیاری نوێ لە بارەی پێکهاتەی شاندەکەی بەغدا دەخاتەڕوو، کە بڕیارە سەردانی ئەمریکا بکەن.

بە گوتەی هشام داود، مستەفا کازمی، وێڕای شاندێکی باڵا پێکهاتوو لە وەزیرانی دارایی، ناوخۆ، بەرگری و نەوت سەردانی واشنتۆن دەکات.

ڕاوێژکاری سەرۆکوەزیران هەروەها دەڵێت، ئەو شاندەی، کە ئەرکی درێژدان بە دیالۆگی ستراتیژی بەغدای لەگەڵ واشنتۆن لە سەر شانە، لەگەڵ شاندی کازمی سەردانی ئەمریکا دەکەن.

داود هەروەها دەڵێت، کازمی لە میانی ئەم سەردانەی بۆ واشنتۆن، سەبارەت بە چەند پرسێکی هەستیار لەگەڵ سەرۆکی ئەمریکا کۆدەبێتەوە، کە زۆرتر بواری ئەمنی و بەرگری هەیە.

بڕیارە شاندی عێراق، رۆژی ٢٠-ی ئەگۆست، سەردانەکەی بۆ ئەمریکا دەستپێبکات.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com