نوچە-ئاژانسەکان
وەزارەتی تەندروستی عێراق، ئاماری ڕۆژانەی خۆی سەبارەت بە دۆخی کۆرۆنا لەم وڵاتە بڵاو کردەوە.
بە گوێرەی داتا و زانیارییەکانی وەزارەتی تەندروستی عێراق، ژمارەی حاڵەتەکانی تووشبوون بە پەتای کۆرۆنا تا دێ بەرزتر دەبێتەوە.
دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ ١٥-ی ئەگۆست، وەزارەتی تەندروستی عێراق، ڕاگەیێندراوێکی بڵاو کردەوە و ڕایگەیاند، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا چوار هەزار و ٢٩٣ حالەتی نوێی تووشبوون لە عێراق تۆمار کراوە.
بە هەژمارکردنی ئەم ژمارەیە، کۆی تووشبووان لە عێراق گەیشتە ١٧٢ هەزار و ٧٨٥ کەس.
هەروەها لە ماوەی ٢٤ کاتژمێڕی ڕابردوودا ٧٦ تووشبووش گیانیان لە دەستداوە. بە هەژمارکردنی ئەم ژمارەیەش، کۆی قوربانیانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە عێراق گەیشتە ٥ هەزار و ٧٨٥ کەس.