گرووپێكى سه‌ربه‌خۆى توێژینه‌وه له عێراق له توێژینه‌وه‌یه‌كدا ده‌ریانخستووه، له 93 % عێراقییه‌كان ئێستا متمانه به یه‌كتر ناكه‌ن، كه‌چى له ساڵى 2004 له‌سه‌ر هه‌مان بابه‌ت راپرسی كراوه ده‌ركه‌وتووه 40% خه‌ڵكى عێراق متمانه‌یان به یه‌كتر هه‌یه.
ماڵپه‌ڕى “اخبارالان” پوخته‌ى توێژینه‌وه‌یه‌كى بڵاوكردووه‌ته‌وه كه له لایه‌ن گرووپێكى سه‌ربه‌خۆى توێژینه‌وه له عێراق ئه‌نجام دراوه، له توێژینه‌وه‌كه ده‌ركه‌وتووه، ئاستى متمانه‌كردن به یه‌كتر له عێراق زۆر دابه‌زیوه.
وه‌ك له راپۆرته‌كه ده‌رده‌كه‌وێت ئه‌و توێژینه‌وه له ئه‌نجامى دوو راپرسى بووه، كه یه‌كه‌میان له ساڵى 2004 ئه‌نجام دراوه و ده‌ریخستووه له 40% عێراقییه‌كان ئه‌و كات متمانه‌یان به یه‌كتر كردووه، دووه‌م راپرسى ئێستا ئێستا كراوه ده‌ركه‌وتووه ته‌نیا 7.5% ى خه‌ڵك متمانه به یه‌كتر ده‌كه‌ن.
له راپرسییه‌كه باس له‌وه كراوه ئه‌مه‌یش له ئه‌نجامى ئه‌و شه‌ڕ و توندوتیژییه بووه كه له ساڵانى هه‌شتاكانه‌وه تا ئێستا له عێراق هه‌یه.
راپۆرتى ماڵپه‌ڕه عه‌ره‌بییه‌كه باس له‌وه ده‌كات، هه‌ر كارێكى هاوبه‌شى ئابوورى و سیاسى و كۆمه‌ڵایه‌تى پێویستى به متمانه هه‌یه، ئه‌گه‌ر ئه‌مه بارودۆخى عێراقییه‌كان بێت، ئه‌وا چۆن كارى هاوبه‌ش به یه‌كه‌وه ده‌كرێت. ده‌شڵێ ترسناكى ئه‌و دیارده‌یه له‌وه دایه له‌م بارودۆخه كۆمه‌ڵایه‌تییه سه‌ركرده‌ى پۆپۆلیستى دروست ده‌بن و بۆ به‌ده‌ستهێنانى ده‌نگ له هه‌ڵبژاردن له دژى یه‌كتر هانى خه‌ڵك ده‌ده‌ن.
راپۆرته‌كه به كورتى باسى تاكى عێراقى ده‌كات و ده‌ڵێ گریمانه‌ى ئه‌وه ده‌كه‌ن له جه‌نگه‌ڵ ده‌ژین، كاتێك دوو كه‌س یه‌كتر ده‌ناسن، یه‌كه‌م پرسیاریان ئه‌وه‌یه، ئاخۆ ده‌كرێ متمانه به‌و كه‌سه بكه‌م؟