رۆژنامه‌ى شه‌رق ئه‌وسه‌ت كه رۆژنامه‌یه‌كى سعوودیه و له له‌نده‌ن ده‌رده‌چێ، ئه‌مڕۆ له راپۆرتێكدا باس له سه‌ردانه‌كه‌ى كازمى بۆ واشنتن ده‌كات و ده‌ڵێ، دۆسیه‌كه‌ى كازمى بۆ واشنتن قوڕس و پڕ هاودژه.
رۆژنامه‌ى شه‌رق ئه‌وسه‌ت له راپۆرته‌كه‌ى ده‌ڵێ، كازمى له‌و سه‌ردانه‌ى ئه‌گه‌ر كه‌مێكیش بێت هه‌وڵ ده‌دات لایه‌نه عێراقییه‌كانى ناوخۆ رازى بكات، به‌ڵام دوو كێشه‌ى هه‌یه یه‌كه‌میان پێشبینى ناكرێت له‌هه‌موو ئه‌و بابه‌تانه‌ى له هه‌گبه‌كه‌ى دایه دۆناڵد تره‌مپى سه‌رۆكى ئه‌مریكا له‌گه‌ڵى هاوسۆز بێت.
كێشه‌ى دووه‌مى ئه‌وه‌یه پێكهاته‌كانى عێراق تێڕوانینیان بۆ سه‌ردانه‌كه‌ى كازمى دژ به یه‌كتره، دیارترین بڕگه‌ى دۆسیه‌ى كازمى چاره‌نووسى هێزه‌كانى ئه‌مریكایه له عێراق، رۆژنامه‌ى شه‌رق ئه‌وسه‌ت ئه‌م بابه‌ته وه‌ك نموونه باس ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ى بیسه‌لمێنێ تیڕوانینى پێكهاته‌كانى عێراق پێچه‌وانه‌ى یه‌كترن.
رۆژنامه‌كه ده‌ڵێ، له‌و بابه‌ته شیعه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ن ئه‌مریكا له عێراق بكشێته‌وه، به‌ڵام كورد و سوننه پێیانوایه مانه‌وه‌ى ئه‌مریكا پێویسته، بۆ دروستكردنى هاوسه‌نگییه‌ك له به‌رانبه‌ر رێكخراوى تیرۆریستى داعش، له‌به‌ر بێ‌توانایى حكوومه‌ت له چه‌كداماڵینى میلیشیاكان.
له‌گه‌ڵئه‌وه‌شدا رۆژنامه‌كه باس له‌وه ده‌كات، هه‌ندێك له چاودێران پێیانوایه سه‌ردانه‌كه‌ى كازمى ئه‌نجامه‌كه‌ى هه‌رچییه‌ك بێت، ئاوا پێشوازیكردنى له لایه‌ن تره‌مپ و كۆشكی سپییه‌وه گرنگه، چونكه متمانه‌یه‌كى زیاتر به كازمى ده‌دات بۆئه‌وه‌ى له‌ڕووى سیاسییه‌وه له ناوچه‌كه هه‌ڵسوكه‌وت بكات.