په‌رله‌مانتارێكى هاوپه‌یمانى سائیروون رایگه‌یاند، له ته‌واوكردنى 100 رۆژى ته‌مه‌نى كابینه‌كه‌ى مسته‌فا كازمى، هاوپه‌یمانيیه‌كه‌یان هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ كاره‌كانى كازمى ده‌كات. له ئێستایشه‌وه ده‌ڵێ، كازمى له سیاسه‌تى ده‌ره‌وه سه‌ركه‌وتوو بووه، به‌ڵام له ناوخۆ به پێچه‌وانه‌وه.
ریاز مه‌سعوودى په‌رله‌مانتار له هاوپه‌یمانى سائیروون، كه له لایه‌ن موقته‌دا سه‌درى رێبه‌رى ره‌وتى سه‌دره‌وه پاڵپشتى ده‌كرێت، له لێدوانێكى رۆژنامه‌وانى ده‌ڵێ، “له 100 رۆژى ته‌مه‌نى كابینه‌ى مسته‌فا كازمى، سائروون هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ حكوومه‌تى كازمى ده‌كات”.
دووپاتیشى ده‌كاته‌وه هه‌ڵسه‌نگاندنه‌كه به شێوه‌یه‌كى گشتى تاوتوێى سه‌رجه‌م بڕیاره‌كانى حكوومه‌ته‌كه ده‌كات، مه‌به‌ست له هه‌ڵسه‌نگاندنه‌كه‌یش ئه‌وه نییه فشار بۆ سه‌ر حكوومه‌ت دروست بكرێت و یان به مه‌به‌ستى سیاسى به‌كاربهێنرێت.
ریاز مه‌سعوودى باسى له‌وه كردووه، ئه‌و هه‌ڵسه‌نگاندنه له‌سه‌ر داواى موقته‌دا سه‌در ده‌بێت.
له به‌شێكى تر‌ى لێدوانه‌كه‌ى ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه كردووه، مسته‌فا كامى له چه‌ندان دۆسیه‌ى ناوخۆ سه‌ركه‌وتوو نه‌بووه، له‌وانه مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران، بێكاریى، دامه‌زراندن، داماڵینى چه‌ك، كاره‌با، به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى.
كه‌چى به پێچه‌وانه‌وه له سیاسه‌تى ده‌ره‌وه سه‌ركه‌وتوو بووه، به‌ڕووى هه‌موو لایه‌نه‌كان كراوه‌ته‌وه و له په‌یوه‌ندى هه‌رێمایه‌تى و نێوده‌وڵه‌تى هێڵى سوورى بۆ په‌یوه‌ندییه‌كانى عێراق نه‌هێشتووه‌ته‌وه.
مسته‌فا كازمى له حه‌وتى ئایارى رابردوو له لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه وه‌ك سه‌رۆك وه‌زیران په‌سند كرا و حكوومه‌ته‌كه‌ى كاتىییه ده‌بێت له ماوه‌ى ساڵێك هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌ى په‌رله‌مانى عێراق ئه‌نجام بدات.