وەزارەتی تەندروستی: 20 تووشبووی کۆرۆنا گیانیان لەدەستدا

0

نوچە

وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان ئاماری 24 کاتژمێری رابردووی بڵاوکردەوە و تێیدا دەڵێت، 658 تووشبووی نوێی کۆرۆنا تۆمارکراون و 20 تووشبوویش گیانیان لەدەستداوە.

لە راگەیێندراوی وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستاندا هاتووە، لە 24 کاتژمێری رابردوو سێ هەزار و 524 پشکنینی کۆرۆنا ئەنجامدراوە، کە زۆرترینین لە هەولێر بووە، دوای ئەویش دهۆک و سلێمانی دێن.

658 تووشبووی نوێ لە هەرێمی کوردستان تۆمارکراون کە بەمشێوەیەن:

هەولێر: 443 تووشبوو

سلێمانی: 128 تووشبوو

گەرمیان: 20 تووشبوو

دهۆک: 67 تووشبوو

ژمارەی ئەوانەی چاکبوونەتەوە 179 کەسن:

هەولێر: 115 کەس

گەرمیان: 25 کەس

دهۆک: 39 کەس

لە 24 کاتژمێری رابردوو 20 کەس بە کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە:

هەولێر: 13 تووشبوو

سلێمانی: 6 تووشبوو

گەرمیان: یەک تووشبوو

ئێستا لە هەرێمی کوردستان 20 هەزار و 660 تووشبووی دەستنیشانکراوی کۆرۆنا هەن، کە 11 هەزار و 207 کەسیان چاکبوونەتەوە و 732 کەسیان گیانیان لەدەستداوە.
وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان داوا لە هاونیشتمانیان دەکات بۆ رێگری لە بەرزبوونەوەی زیاتری ژمارەی تووشبووان، پابەندی رێنمانییە تەندروستییەکان بن.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com