نوچە
رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو رایگەیاند، “هێزە چەکدارەکانی ئێران” لە سنوری ئورمیە تەقەیان لە کاروانێکی کۆڵبەران کردووە و کۆڵبەرێک کوژراوە و دوو کۆڵبەری دیکەش بریندارکراون.
رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بڵاویکردەوە، بەیانی ئەمڕۆ شەممە، هێزە چەکدارەکانی ئێران لە کوێستانی گوندی (کوران)ی ئورمیە تەقەیان لە کاروانێکی کۆڵبەران کردووە و کۆڵەرێک کوژراوە و دوو کۆڵبەری دیکەش برینداربون.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو کۆڵبەرەی گیانلەدەستداوە ناوی سیراج ئەحمەدی-یە و تەمەنی 37 ساڵە و بە “تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران” کوژراوە و یەکێک لە کۆڵبەرەکانی دیکەش ناوی “مەخمور ئەحمەدی”یە و تەمەن 33 ساڵە و ئەوی دیکەیان ناسنامەی دیار نییە.
