نوچە-ئاژانسەکان
سەرۆککۆماری ئێران جارێکی دیکە لەبارەی رێککەوتنی ئاشتی و ئاسایی کردنەوەی پەیوەندییەکانی ئیسرائیل و ئیمارات هەڵوێستی وەرگرت.
حەسەن رووحانی، سەرۆککۆماری ئێران لە بارەی ئەم ڕێککەوتنەی نێوان ئەبوزەبی و تەلئەبیب، هەڵوێستی توندی وەرگرت.
لە لێدوانێکی هەڕەشەئامێز، سەرۆککۆماری ئێران هەڕەشەی لە ئیمارات کرد و گوتی: هۆشداری دەدەینە ئەبوزەبی، کە رێگە بۆ هاتنی ئیسرائیل بۆ ناوچەکە فەراهەم نەکات، ئەگەر ئیمارات ئەم زەمینەیە فەراهەم بکات، دەبێ چاوەڕوانی کاردانەوەی توند بێت.
بە گوتەی حەسەن ڕۆحانی، ئیمارات تا ئێرە تووشی هەڵە و خەیانەتی گەورە بووە. ئێران هیوادارە ئیمارات لە سەر هەڵەکەی بەردەوام نەبێت.