وێنه‌ى قاسم سوله‌یمانى و سه‌ركرده‌كانى شیعه‌ داقووقیان ته‌نیوه‌ته‌وه‌

0

رۆژنامه‌ى عه‌ره‌بى جه‌دید له‌ راپۆرتێكدا باس له‌وه‌ ده‌كات، وێنه‌ى سه‌ركرده‌ عێراقییه‌كان به‌ توركمان و شیعه‌وه‌، له‌گه‌ڵ وێنه‌ى قاسم سوله‌یمانى و ئه‌بومه‌هدی موهه‌نديس و مه‌رجه‌عى باڵاى شیعه‌ شارۆچكه‌ى داقووقیان ته‌نیوه‌ته‌وه‌، لایه‌نه‌ عێراقییه‌كان له‌به‌ر ململانێى سیاسى خۆیان دۆخى ئاسایشى شاره‌كه‌یان فه‌رامۆش كردووه‌.

رۆژنامه‌ى عه‌ره‌بى جه‌دید له‌ راپۆرتێكدا باس له‌ بارودۆخى قه‌زاى داقووق ده‌كات، كه‌ ده‌كه‌وێته‌ باشوورى كه‌ركووكه‌وه‌ و ناوچه‌یه‌كى كوردستانییه‌ و له‌و ناوچیانه‌یه‌ كه‌ به‌ ناوچه‌ كێشه‌له‌سه‌ره‌كان ناسراوه‌.

رۆژنامه‌كه‌ ده‌ڵێ، وێنه‌ى سه‌ركرده‌ عێراقییه‌كان به‌ تایبه‌تى شیعه‌كان شاره‌كه‌یان ته‌نیوه‌ته‌وه‌، جیا له‌مه‌یش وێنه‌ى عه‌لى سیستانى مه‌رجه‌عى باڵاى شیعه‌ له‌ عێراق و وێنه‌ى قاسم سوله‌یمانى فه‌رمانده‌ى پێشووى فه‌یله‌ق قودس و ئه‌بومه‌هدى موهه‌ندیس له‌ شاره‌كه‌ دانراون.

له‌ هه‌فته‌ى رابردوویشدا وێنه‌ى ئه‌رشه‌د ساڵحى سه‌رۆكى به‌ره‌ى توركمانى له‌ شاره‌كه‌ دانراوه‌، له‌ پوخته‌ى راپۆرته‌كه‌ هاتووه‌ جیا له‌ كێبڕكێى وێنه‌دانان شاره‌كه‌ به‌ ده‌ست ململانێى سیاسى لایه‌نه‌كانى عه‌ره‌ب و توركمانى ده‌ناڵێنێ، ئه‌وان به‌ ته‌واوى ئاسایشى شاره‌كه‌یان فه‌رامۆش كردووه‌.

بۆیه‌ به‌رده‌وام له‌ ژێر هه‌ڕه‌شه‌ى چه‌كدارانى رێكخراوى تیرۆریستى داعش دایه‌.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com