مه‌شعان جبوورى په‌رله‌مانتارى پێشوو رایگه‌یاند، له دامه‌زراندنى عێراقه‌وه تا ئێستا له هیچ قۆناغێكى مێژوویی‌دا بارودۆخى پێكهاته‌ى سوننه وه‌ك ئێستا خراپ نه‌بووه.
ماڵپه‌ڕى سۆمه‌رییه نیوزى عێراقى لێدوانه‌كه‌ى مه‌شعان جبوورى بڵاوكردووه‌ته‌وه كه ده‌ڵێ، “سوننه به خراپترین قۆناغدا تێده‌په‌ڕن، كه له دامه‌زراندنى ده‌وڵه‌تى عێراقه‌وه به‌م شێوه‌یه نه‌بووه، ئه‌مه‌یش به‌هۆى سته‌مى ئه‌و چینه سیاسییه‌ى كه لایه‌نگرى ئێرانن”.
جبوورى باس له‌وه‌یش ده‌كات هه‌ندێك له په‌رله‌مانتاران به نیازن ئه‌و یاسایه‌ى هه‌ڵبژاردن بگۆڕن كه له ژێر فشارى خۆپێشاندانه‌كان دانراوه.
دواتریش باس له ئه‌زموونى دوایین هه‌ڵبژاردنى عێراق ده‌كات كه له 2018 به‌ڕێوه‌چوو، ده‌ڵێ، “ئه‌و هه‌ڵبژاردنه خراپترین هه‌ڵبژاردن بوو كه له عێراق كرا بێت”.
مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق شه‌شى حوزه‌یرانى ساڵى 2021ى وه‌ك واده‌ى به‌ڕێوه‌چوونى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته دیار كردووه، به‌ڵام مشتومڕێكى زۆر له سه‌ر یاساى هه‌ڵبژاردن هه‌یه كه له مانگى 12ى ساڵى رابردوو په‌سند كراوه و هێشتا پاشكۆكانیشى ته‌واو نه‌كراوه.
كورد له دژى ئه‌وه‌یه هه‌ر پارێزگایه‌ك له هه‌ڵبژاردن بۆ چه‌ند بازنه‌یه‌ك دابه‌ش بكرێت، چونكه به‌م شێوازه زیانێكى زۆر به‌ر ناوچه كێشه‌له‌سه‌ره‌كان ده‌كه‌وێ.