سه‌رچاوه‌یه‌كى له حكوومه‌تى هه‌رێم به ماڵپه‌ڕێكى عێراقى راگه‌یاندووه، حكوومه‌تى هه‌رێم توانیویه‌تى پاره‌ى مووچه ئاماده بكات، به‌ڵام ته‌نیا ئه‌وه ماوه بڕیار له‌سه‌ر ئه‌وه بدات بڕێك پاره كه‌م ده‌كاته‌وه یان به ته‌واوى مووچه‌كه دابه‌ش ده‌كات.
ئه‌مڕۆ شه‌موو 15ى ئاب، سه‌رچاوه‌كه قسه‌ى بۆ ماڵپه‌ڕى به‌غداد توده‌ى كردووه و گوتوویه‌تى، له‌م هه‌فته‌یه‌دا ده‌ست به دابه‌شكردنى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم ده‌كرێت.
دواتر روونى كردووه‌ته‌وه كه حكوومه‌ت توانیویه‌تى له داهاتى نه‌وت و ده‌روازه سنوورییه‌كان و داهاته‌كانى تر پاره‌ى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران و پێشمه‌رگه دابین بكات.
ده‌شڵێ، “له‌م چه‌ند رۆژه‌ى داهاتوو بابه‌تى بڕینى یان نه‌بڕینى كه‌مێك پاره له مووچه‌كه یه‌كلایى ده‌كرێته‌وه” دووپاتیشى ده‌كاته‌وه مووچه‌ى پله باڵاكان وه‌ك مانگى پێشوو ده‌بڕدرێت.
سه‌باره‌ت به ریزبه‌ندى وه‌زاره‌ته‌كانیش گوتوویه‌تى، وه‌ك مانگى پێشوو ده‌بێت سه‌ره‌تا به وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى و دواتر پێشمه‌رگه و ئينجا مامۆستایان و وه‌زاره‌ته‌كانى تر.
له مانگى چواره‌وه حكوومه‌تى عێراق به بیانوو و به بڕیارێكى سیاسى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى بڕیوه، وێراى ئه‌وه‌ى حكوومه‌تى هه‌رێم ئاماده‌یى نیشانداوه بۆ رێككه‌وتن به‌ڵام به‌غدا هه‌میشه بیانوو ده‌دۆزێته‌وه.