نوچە-ئاژانسەکان
وەزیری ڕاوێژکار بۆ کاروباری دەرەوەی ئیمارات، خوازیاری جێبەجیکردنی خێرای خاڵەکانی رێککەوتنی ئاشتی لە گەڵ ئیسرائیل-ە.
ئەنقەر قەرقاش، وەزیری ڕاوێژکار بۆ کاروباری دەرەوەی ئیمارات، جەخت لەوە دەکاتەوە، کە هەر چی زووتر پەیوەندییەکانی ئیمارات و ئیسرائیل ئاسایی بکرێتەوە و ڕێککەوتنی پەیوەست بەم بوارە جێبەجی بکرێت.
قەرقاش هەروەها باس لە دامەزرانی باڵیۆزخانە دەکات لەسەر خاکی یەکتر، بەڵام کاتی چالاککردنی ئەم بوارە دپلۆماسیەیان ڕانەگەیاندووە.
نیگەرانی هاوبەشی ئیسرائیل و وڵاتانی عەرەبی، رۆڵی سەرەکی هەبووە لەم رێککەوتنەی ئیمارات و ئسیرائیل.
خودی ڕێککەوتنەکە، بە نێوەندگیری سەرۆکی ئەمریکا لە نێوان هەردوو لا واژۆ کراوە.