نوچەنێت
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له خشته‌یه‌كدا هه‌ڵكشانی ئاماری مردن و توشبوون به كۆرۆنایه ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته‌ی بڵاوكرده‌وه.
ئەمڕۆ شەممە، ١٥-٨-٢٠٢٠، وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئاماری یەک هەفتەی رابردووی توشبوانی پەتای کۆرۆنای لە خشتەیەکدا بڵاوکردەوە.
به گوێره‌ی خشته‌كه، له هه‌ولێر ژماره‌ی حاڵه‌ته‌كانی مردن و توشبوون به كۆرۆنا به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو هه‌ڵكشاوه. له ماوەی حه‌وت رۆژه‌دا ١٠هه‌زار و ٦٦ پشكنین ئه‌نجامدراون، لەم ژماره‌یه ٢٣٤٣ كه‌س توشی كۆرۆنا بوون. ٦٥ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه.
ئامارەکە بە گوێرەی شارەکان:
هەولێر: ١٠٠٦٦ پشکنین ئەنجامدراوە. ٢٣٤٣ کەس توشی کۆرۆنا بوون، ٦٥کەس گیانیان لە دەستداوە.
سلێمانی : ٥٤٢٤ پشكنین ئه‌نجامدراوە. لەم ژماره‌یه ٨٣٧ كه‌س تووشی كۆرۆنا بوون. ٢٩ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه.
دهۆك: ٧هه‌زار و ١٥ پشكنین ئەنجامدراوە. ٦٢٥ كه‌س تووشی كۆرۆنا بوون، ٣ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه.
هه‌ڵه‌بجه: ٢٣٣ پشكنین كرا. ١١٣ كه‌س توشی كۆرۆنا بوون و ٤ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه.
