نوچەنێت
چالاکوانێکی دیکە لە پارێزگای زیقار لە باشوری عێراق، چالاکوانێک تیرۆرکرا.
درەنگانی شەوی هەینی١٤-٨-٢٠٢٠، ژمارەیەک چەکدار دەستڕێژی گولەیان لە ویسام زەهەبی، چالاکوان و یەکێک لە سەرپەرشتیارانی خۆپیشاندانەکانی شاری ناسریەی سەنتەری پارێزگای زیقار، کردووە و بە سەختی برینداربووە.
چالاکوان و راگەیاندنکار ویسام زەهەبی، لەبەردەم ماڵەکەی خۆیدا دراوەتە بەر دەستڕێژی گولە و بەپێ بە سەختی بریندار بووە. هەردوێنێ ژمارەیەک چەکداری نەناسراو تەحسین ئوسامە، چالاکوانێکی دیکەی مەدەنیان تیرۆرکرد.
لە ماوەی ئەم مانەگدا، ئەوە سێیەم چالاکوانە لە عیراق تیرۆردەکرێت.