شاندی ئیسرائیل سەردانی ئیمارات دەکات

0

نوچە: القدس

کەناڵی ١٢ی ئیسرائیل دەڵێت، هەفتەی داهتوو شاندێکی ئیسرائیل سەردانی ئیمارات دەکات.

بە گوێرەی هەواڵێکی کەناڵی ١٢-ی ئیسرائیل، دوای ئەوەی، کە رێککەوتنی ئاسایی کردنەوەی پەیوەندییەکانی ئیسرائیل و ئیمارات ڕاگەیێندرا، هەفتەی داهاتوو شاندێنی باڵای ئیسرائیل سەردانی ئیمارات دەکات.

هاوکات ڕۆژنامەی «یدیعوت آحارانوت»، ئەمڕۆ هەینی ١٤ی ئەگۆست ئاشکرای کرد لەم سەردانەی لایەنی ئیسرائیلی بۆ ئیمارات، سەرۆکی دەزگای هەواڵگری سەرۆکایەتی شاندەکە دەکات.

بڕیارە لە میانەی سەردانی شاندەکە، لە بارەی وردەکارییەکانی رێککەوتنی ئاشتی ئیسرائیل و ئیمارات گفتوگۆ بکرێت.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com