نوچە-ئاژانسەکان
دوای ئەوەی، کە رێککەوتنی ئاسایی کردنەوەی پەیوەندییەکانی ئیمارات و ئیسرائیل ڕاگەیەندرا، ئێران بەرامبەر بەم ڕووداوە سیاسییە هەڵوێستی وەرگرت.
کۆماری ئیسلامی ئێران، ئەم هەنگاوەی ئیماراتی بە ڕووداوێکی مەترسیدار وەسف کردووە و دەشڵێت، ئیمارات دەبێ تێچوووی ئەم رێککەوتنە بدات.
وەزارەتی دەرەوەی ئێران، ئەمڕۆ هەینی ١٤ی ئەگۆست، بە توندی ئەم ڕێککەوتنەی مەحکوم کرد.
وەزارەتی دەرەوەی ئێران رێککەوتنەکەی ئیسرائیل و ئەبوزەبی، بە رێککەوتنێکی گەمژانە وەسف کرد و هاوکات هۆشداری دەداتە ئیسرائیل، کە رێگەی پێ نادرێت دەستوەردان لە کاروباری وڵاتانی ناوچە بکات.