نوچە-ئاژانسەکان
ئەنقەرە بەرامبەر بە رێککەوتنی ئاسایی کردنەوەی پەیوەندییەکانی ئیسرائیل و ئیمارات، بە توندی هەڵوێستی وەرگرت.
ئیبراهیم کالین، گوتەبێژی سەرۆکایەتی تورکیا، لە تویتێکدا ئاماژەی بەم رێککەوتنە کرد و ڕایگەیاند، مێژوو بێ گومان لەو لایەنەی خۆش نابێت، کە خەیانەتیان بە گەلی فەلەستین و ئارمانەکانی ئەم وڵاتە کرد.
هاوکات وەزارەتی دەرەوەی تورکیا، نیگەرانی خۆی لەبارەی ئەم ڕێککەوتنە دەربڕی و ڕایگەیاند، ئەم هەوڵانەی ئیمارات بۆ ئاسایی کردنەوەی پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئیسرائیل، شکستهێنان بە پڕۆسەی ئاشتی فەلەستین و ئیسرائیلە، کە کۆمکاری عەرەبی بە سەرۆکایەتی سعودیە هەوڵی بۆ داوە.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ئەم رێککەوتنەی بە مێژوویی وەسف کردووە.