راپۆرتێك كه له ماڵپه‌ڕى حوڕه‌ى ئه‌مریكى بڵاوكراوه‌ته‌وه ئاشكراى كردووه، عێراق 34 فڕۆكه‌ى جه‌نگى له جۆرى ئێف- 16ى له بنكه‌ى سه‌ربازى به‌له‌د كه‌وتووه و تواناى شه‌ڕكردنیان نه‌ماوه.
ماڵپه‌ڕى حوڕه‌ى ئه‌مریكى ئه‌مڕۆ پوخته‌ى راپۆرتێكى بڵاوكردووه‌ته‌وه كه له لایه‌ن”iraq oil report” ئامادة كراوة، ئه‌و راپۆرته باسى له‌وه كردووه ژماره‌یه‌كى زۆر له فڕۆكه جه‌نگییه‌كانى عێراق كه‌ڵكى شه‌ڕیان نه‌ماوه و له بنكه‌ى به‌له‌د كه‌وتوون.
له راپۆرته‌كه‌دا به‌رپرسانى عێراق وبه‌رپرسانى ئه‌مریكى تایبه‌ت به چاككردنه‌وه‌ى فڕۆكه‌كان قسه‌یان كردووه و به‌ڵام به هۆكارى ئه‌منى ناوى خۆیان ئاشكرا نه‌كردووه.
ئه‌وان باس له‌وه ده‌كه‌ن دوو كۆمپانیاى ئه‌مریكى به ناوى لوكهید مارتن و سالى پۆرت كاریان له‌سه‌ر نۆژه‌نكردنه‌وه‌ى فڕۆكه‌كان ده‌كرد، به‌ڵام كاتێك دواى كوشتنى قاسم سوله‌یمانى، ئێران و میلیشیاكانى بنكه‌كانى ئه‌مریكایان كرده ئامانج. ئه‌وا كارمه‌ندانى ئه‌م دوو كۆمپانیایه له بنكه‌ى به‌له‌د كشانه‌وه و هه‌ندێكیان چوونه بنكه‌ى تاجى و هه‌ندێكیش روویان له هه‌ولێر كردووه.
له به‌شێكى تر‌ى ئه‌و راپۆرته هاتووه “پرۆگرامى عێراقى بۆ فرۆكه‌كانى ئێف- 16 سیمبولى هاوپه‌یمانى ئه‌مریكا و عێراق بوو له رابردوودا، كه‌چى ئێستا جۆرێك له ئاژاوه‌ى تێدایه”.
له رووى سیاسییه‌وه راپۆرته‌كه پێیوایه، ئه‌و داڕمانه له تواناى سه‌ربازى عێراق رۆشنایى ده‌خاته سه‌ر داڕمانى په‌یوه‌ندى ئه‌منى به‌غدا و واشنتن، هه‌روه‌ك چۆن به‌ڵگه‌یه‌كه له‌سه‌ر بڵاوبوونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى له عێراق.